محل تبلیغات شما

مانگ و زەریا

زووتر.زووتر    

ئەم" مانگ "ه نه

مانگیکی تر هەبو جوانتر

دەم و چاوی ئیجگار گەشتر

ئاو شیتی بو،ئاو شەیدای بو

هەمو شەوێ له کەنار دا

ئەهات ئەچو بەتەمای بوو!

بەلام مانگ لەو لووتەلا بوو

زەریا ویستی به فێل بیگرێ

شەپۆل هەرچەند خۆی هەلبری

دەمی نەگەیشته روومەتی

مانگ به ئەنقەست نازی ئەکرد

بۆ چاوشارکی له ژێر چۆخمەکانی هەوردا

خۆی ون ئەکرد!

هەتا جارێ به سەفەرێ

مانگ کۆچی کرد بۆ بیابان

تا چەند شەوی نەهاتەوە

که هاتەوە تەپۆتۆز و خۆلی قاقر

له دەم و چاوی نیشتبوو

تریفەی قژی خۆلاویی

پۆشاکی زیوینی بەری

گەرد لێ نیشتوو

ئه وکاتەی مانگ گەرایەوه

ئاو نۆستبوو

مانگ بریاری دا خۆی بشوا

به پەلەپەل

جلەکانی بەری دا کەند

رو وه و زەریا هەنگاوی نا

شلەژا بوو

مانگ پێ له سەر بەردێ دانا

بەرد زۆر لۆس بوو

شلپەیەک هات

مانگ خلێسکا

مانگ نۆقم بوو

زەریا وەک شێت و هار هەستا

بۆ مانگ گەرا

سەری کردوو خواری کردوو

دەستی به ناو بنیا گێرا 

هەر چووه سەر

هەر هاته خوار

مانگ هەر نەبوو

لەو شەوەوه هەلچوون و داچوونی زەریا لە دایک بوو!

باسی مانگ و زەریا

ئەوەلین شێعرێ کە بۆمی خویند کە تا زینوو بم لە یادم ناچێ

ساڵی تازەت بێ من موارەک

مانگ ,لە ,چاوی ,بووزەریا ,کە ,زەریا ,پێ له سەر ,سەر بەردێ دانابەرد ,بەردێ دانابەرد زۆر ,بوومانگ پێ له ,ناشلەژا بوومانگ

مشخصات

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین ارسال ها

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها